خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە مانگی سەرماوەز دەستبەسەر کرابوون، گواسترانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ دوای ٧٠ ڕۆژ بەندکران لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئیتلاعات لە شاری ورەمێ، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ گوازراونەتەوە.
ڕەحمان یووسفی خەڵکی گوندی“سەوجە“ و کەماڵ قۆیتاس خەڵکی گوندی ”چەشمەگۆل“ ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کرابوون.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251