گواستنەوەی دوو کەس لە دەسبەسەرکراوانی مەهاباد بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

‌ خۆڕاگری: دوو هاووڵاتی کە لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی کوردستان لە مەهاباد، دەستبەسەر کرابوون، دوایی کۆتایی لێپرسینەوە، بۆ بەندیخانی ناوەندی ئورمیە گوازرانەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “سیاوەش عەینی” و “کەیوان ئەنداز”دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکانیان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپاوی ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە گوازرانەوە.

سیاوەش عەینی ٢٣ ساڵ مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی “حاج عەبدووڵا رۆستەم زادە” لە شاری مەهابادە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنەوە دەستبەسەر کرابوو.

کەیوان ئەنداز خوێندکاری رشتەی زمانی ئینگلیزی زانکۆی تەورێزە کە لەمانگی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکان ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251