سزای بەندکرانی شاناز سادقی فەڕ لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە

خۆڕاگری: سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی شاناز سادقی فەڕ، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە دادگای پێداچوونەوەدا کەم کرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی شاناز سادقی فەڕ، بەندکراوی سیاسیی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە لایەن لقی ٢ی دادگای پێداچونەوەی ورمێ لە ڕێگای ئۆنڵاین دادگایی کرا و سزاکەی بۆ ٥ ساڵ و ١ ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە. ناوبراو پێشتر سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ئەم سزایە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دا دەرچووە و دووشەممە ٥ی ڕەشەممە بە شێوەی فەرمی لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بە ناوبراو ڕاگەیاندراوە.

شاناز سادقی فەڕ و کچەکەی بە ناوی ئایناز زارع بۆ ماوەی ٣ سال ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بوون،پاش گەڕانەوەیان بۆ ئێران دەستبەسەرکران ولە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ماوەی دوو مانگ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات راگیرابوون و خەزەڵوەری ساڵی پار بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەڕێ کرا بوون.

https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251