‌ دەسبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە سەوڵاوا


سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی بێهزاد ئەدوایی خەڵکی گوندی سلیا سەر بە شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە بێ هیچ بەڵگەییەکی قەزایی، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کرد.

شایانی باسه کە هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چوونە ناو ماڵی ناوبراو زۆریان بە کار هێناوه و خەسارەتێکی زۆریان بە ماڵەکەیان گەیاندووە.
هەروەها بێهزاد ئەدوایی له کاتی دەسبەسەرکردنی دا سووکایەتی و بێڕێزی زۆری پێکراوە.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251