خۆڕاگری: ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ڕەشەممە هاوڵاتییەكی كورد بە ناوی ”عەلی ئەحمەد سلێمان”خەڵكی باشووری كوردستان پاش ١٥ ساڵ زیندانی لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد كرا.ا
عەلی ئەحمەدی ڕۆژی پێنجشەممە (١٧ نوامبەری ٢٠٠٥) لە ناوچەی ”تەرگەوەڕ”لە لایەن هێزەكانی سوپای پاسداران دەستگیر كراو لە دادگا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکیک لە حیزبەکانی دژبەری نیزام” بە ٥ حوكم ساڵ و و ڕاگواستن بۆ گرتووخانەی تەورێز و بە تۆمەتی ”بڕینی سنوور بە نایاسایی” بە ٦ ساڵ حوكم درا.
پاش تەواو بوونی حوكمی بە سەرداسەپاو لە سەر داوای سوپای پاسداران بە تۆمەتی كوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسداران
حوكمی ئێعدامی بە سەردا سەپا.
بە هەوڵی بنەماڵەی ناوبراوو خێرخوازان و ڕازی بوونی بنەماڵەی ”كوژراووكان”حوكمی ئێعدامی بە دانی ”دیە” لە سەر لابرا.هەروەها بە تۆمەتی كوشتنی ”بە ئەنقەست” لە لایەن دادگاوە بە ٩ساڵ و ٦مانگ حوكم درایەوە https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251