‌ گیان لەدەستدانی بێهنام مەحجووبی لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمدا لە تاران


گیان لەدەستدانی بێهنام مەحجووبی ئەو دەروێشە بەندکراوەی کە حەوتووی ڕابردوو بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە بەندیخانەی ئێڤین گیانی لەدەسدابوو ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی پشتڕاست کرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، بنەماڵەی بێهنام مەحجووبی گیان لە دەست‌دانی ناوبراویان ڕاگەیاندبوو، بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانە “لوقمان”ی شاری تاران دوێنێ یەکشەممە ٣ی ڕەشەمە هەواڵی گیان لە دەست‌‌دانی بێهنامیان پشتڕاست کردەوە.
ڕاپۆرتەکانی باس لەوە دەکەن کە ئەو بەندکراوە سیاسییە بەهۆی ئەشکەنجە و توندوتیژی جەستەیی و نەبوونی چاودێریی پزیشکی کە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم نەیانهێشتووە پزیشکی تایبەت سەردانی بکات یان بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە بەڵام بۆ ئاشکرا نەبوونی شوێنی ئەشکەنجەکەی حەوتوویەک هەواڵی مردنی ناوبراویان خستۆتە دواوە.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251