ده‌سبه‌سه‌ركران و بانگهێشت كردنی ١٢ چالاک و ‌هونه‌رمه‌ندی ژنی كورد له‌ ماوەی یەک مانگی ڕابردوو دا

‌ خۆڕاگری: لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو ‌شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و بانگهێشت كردنی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد ده‌ستی پێ كردووه‌، له‌ناو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كاندا كه‌ ژماره‌یان زیاتر له ‌١٠٠ كه‌سه‌، شه‌س ژنه‌چالاك به‌ناوه‌كانی ده‌ریا تاڵه‌بانی، ئه‌سرین محه‌ممه‌دی، عه‌زیمه‌ ناسری، ڕۆژین محه‌ممه‌دپوور، فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی و ڕۆئیا جه‌لالی تا ئێستاش لە دەسبەسەرگەکانی ئیتڵاعات لە ژێر لێپێچینەوەی ناەودە ئەمنییەتییەکاندا چارەنوسیان نادیارە. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا پێنج هونه‌رمه‌ندی ژن به‌ناوه‌كانی ئیلهام یه‌زدانیپوور، سه‌میرا فه‌ره‌حناكی، نه‌سته‌ره‌ن یه‌زدانیپوور، نازه‌نین ئه‌تابه‌كی و مه‌لیحه ‌مورادی، له‌ئه‌ندامانی گرووپی مۆسیقای گلاریس، دوای بانگهێشت كردنیان بۆ دادگای كرماشان، هه‌روه‌ها ئاره‌زوو موسته‌فایی، کچە شاعێری ١٧ ساڵانی خەڵکی مەریوان، دوای بانگهێشت كرانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، خراونەتە‌ژێر لێپرسینه‌وه ‌و دواتر به‌وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ئازاد كراون. له‌ناو ئه‌مانه‌دا ئاره‌زوو موسته‌فایی سێ ڕۆژ له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ناوەندە ئەمنییەکان دا بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بەند کرا.

بنەماڵە ئەو دەسبەسەر کراوانە سەرەڕای هەڕەشە و گۆڕەشەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی،لە مەڕ بێدەنگ بوونیان لە سەر دۆخی دەسبەسەر کراوان،نیگەرانی دۆخی ڕوڵەکانیانن و داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن کە گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی هەرچی زووتر ڕۆڵەکانیان ئازاد بکەن. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251