‌ ڕاپۆرتی جاوید ڕەحمان سەبارەت بە هەڵاواردنە کۆمەڵایەتییەکان و دۆخی خراپی زیندانییەکان لە ئێران

جاوید ڕەحمان هەوالنێری تایبەتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران سەبارەت بە دۆخی خراپی تەندروستیی زیندانیان و هەڵاواردنە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران هۆشداریی ‌دا.
جاوید ڕەحمان هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە تازەترین ڕاپۆرتی خۆیدا لەو وڵاتە جگە لە ئاماژەکردن بە سنووردارکردنی ژنان لە یاسا و ڕیساکانی کۆماری ئیسلامیدا سەبارەت بە دۆخی خراپی تەندروستیی زیندانیان و حەقدەستی کرێکاران هۆشداریی دا.
دەقی ئەو ڕاپۆرتە کە بۆ چل و شەشەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڕیار وایە تا ٢٩ی ڕەشەممەی ئەمساڵ بەڕێوە بچێ ئاماژەی بەوە کرد کە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران، لە ٢ بەرابەر و نیو، زیاتر لە ئستانداردی جیهانیی، کەس لە زیندانەکان رادەگرن و هەرەها کەمیی و نەبوونی پێداویستیی تەندروستی و پزیشکیی لە دەورانی کۆرۆنادا.
ئەو کەسانەی کە نەخۆشی کۆرۆنایان هەیە یان نیشانەکانی کۆرۆنایان پێوە دیارە لە بەندی گشتیی ڕادەگیرێن و هیچ گرینگییەکی ئەوتۆیان پێنادرێ و ئەوەش هەڕەشە لە تەندروستیی زیندانیان دەکات و گیانیان لە مەترسیدایە.
جاوید ڕەحمان سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی ژنان لە ئێراندا دەڵێ: بەرابەری مافی ژن و پیاو مەرجدارە بە پێوەرەکانی ئیسلامیی ئەو ڕێژیمە، وەک ئیزنی پیکهێنانی ژیانی هاوبەش، ئیزنی چوونە دەرەوەی ژنان، مافی تەڵاق کە ئەوە دەچێتە خانەی پێشێلکردنی کۆنوانسیۆنی جیهانی مافی مەدەنی و سیاسییەوە و بە ئاماژەکردن بە بەشوودانی کچانی تەمەن ١٣ ساڵ ڕەخنەی لە پەرەپێدانی مناڵ بەشوودان لە ئێراندا گرت.
لەو پێوەندییەدا داواکاری پەسەندکردنی کۆنوانسیۆن بۆ لابردنی هەڵاواردن بە دژی ژنان مناڵ هاوسەری و نابەرابەری ڕەگەزی لە یاسای کۆماری ئیسلامیدا بوو.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا، جاوید رەحمان” باس لە حەقدەست و مافی کرێکاران و هەروەها پێڕاگەیشتن بە پەروەندەی چالاکانی کرێکاریی بەندکراو لە بەندیخانەکاندا دەکات و سەبارەت بە سنووردارکردنی کەمنینە مەزهەبیی، ئایینی، نەتەوەیی و رەگەزیی، رەخنەی گرتووە و ناوبراو خوازیاری پاراستنی مافی تەواوی کەمینەکان، لابردنی هەڵاواردنەکان، ئازادیی زیندانیان بوو . https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251