چوار کەس لە دەسبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەر لە پیرانشار حوکمی بەند کرانیان بەسەر دا سەپا

‌ خۆڕاگری: چوارهاووڵاتی خەڵکی پیرانشار کە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون ، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

بە پێی زانیارییەکان، چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “شەفیع محەمەدنژاد” خدر قادری ئازەر” هاشم مورادی” و “ئیسماعیل محەمەدپوور” کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دادگایی کراون، لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلام ئێران،هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

ئە چوار هاووڵاتییە لە کۆتایی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە شاری پیرانشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتای هاتنی لێپرسینەوەکانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون. http://www.xoragri.comhttps://t.me/xoragre فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251