خۆڕاگری: یەکێکی تر لە دەسبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەرلە پیرانشار بە ناوی “عەلی بایەزیدپوور(جۆڵا)”، کوڕی مەولوود، تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “شیناوێی ”سەر بە شاری پیرانشار بە شێوەی غیابی، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی”ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” ئەو حوکمەی بەسەر دا سەپاوە. عەلی بایزید پوور هاو کات لە گەڵ چەند هاووڵاتی تر لە کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٩ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعات لە شاری پیرانشاردەسبەسەر دەکرێ و دوای لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251