سەزای چوار ساڵ بەند کران بە سەر چالاکێکی ژینگە پارێز دا سەپا

چالاكییەكی ژینگەپارێز بە ناوی ”فەرانەک جەمشیدی”،ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی”، بە چوار ساڵ بەند کرانی تەعزیری مەحکووم کرا.

حوكمی داسەپاو لە لایەن دادگا بۆ سەر ئەو چالاكە ژینگەییە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری حکوومەتی ئێران”، دراوە.

ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، لە لقی ١ی دادگایشۆڕشی سنە ئەو دادگاییە بەڕێوە چووە و سەپاندنی ٤ ساڵبەند کرانی تەعزیری لە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان، بە پارێزەری دۆسیەی ئەو چالاكە ژینگەییە ڕاگەیندراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، فەرانەک جەمشیدی پاش ١٣٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا. http://www.xoragri.comhttps://t.me/xoragre فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251