هاووڵاتیکی کوردی خەڵکی سەقز سەزای چوار ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە سەرەتای سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی دوای بانگ کرانی بۆ دادگای شۆڕشی سەقز دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی زانیارییەکانمانگی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “ئەحمەد محەمەدی” لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “جەواد مستەفایی”، سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبێەکی کوری دژبەری حکوومەت، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز، ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

ئەحمەد محەمەدی خەڵکی گوندی “وزمان”ی سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز، ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی ، لە پاش بانگ کرانی بۆ دادگای شۆڕشی سەقز دەستبەسەر کرا. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251