‌بەندکراوێکی سیاسی کوردی خەڵکی ورمێ بە دانانی بارمتە بە شیوەی کاتی ئازاد بوو

خؤراگری: دووشەممە ١٣ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی ، حەمید عەبدی, ٤٠ساڵان خەڵکی گوندی «ناناس» سەر بە شاری ورمێ و زیندانی سیاسی کورد بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.

شایانی باسە ناوبراو لە کۆتای مانگی پوشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن بەشی٢ی دادگای شوڕشی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ کە بە سەرۆکایەتی دادوەر( عەلی شێخ لوو) بەڕێوە چوو ئەم هاووڵاتییەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران» سزای ١٥ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

ناوبراو لە سەرتای بەهاری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر دەکرێت و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ دەگوزرێتەوە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251