دەسبەسەر كردنی دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شاری شنۆ

ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “واحید شێخ‌محەمەدی” خەڵکی گوندی “ئاڵیاوێ” و “فەردین بایەزیدی” خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی واحید شێخ‌محەمەدی و پاش پشکنینی ماڵەکەی، دەسبەسەریان کردووە.

هەروەها فەردین بایەزیدی لە ڕێگای شنۆ_نەغەدە، لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعات دەسبەسەر دەکرێت. سایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بوونی هێچ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراون.

تا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووسی ئەو دوو هاوڵاتییە و هۆكاری دەست بەسەركردنیان هیچ زانیارییەك لە بەردەست نییە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251