نیگەرانیی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەهەمبەر شاڵاوی دەسبەسەرکردنی شارۆمەندانی کورد و بەلووچ

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لەهەمبەر دەسبەسەرکردنی شارۆمەندانی کورد و لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی بەلوچ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە نیگەرانیی دەبڕی و خوازیاری ئازادکردنی ئەو دەسبەسەرکراوانە بوو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی حەوتووی ڕابردووا لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی بەلوچ لە زیندانەکانی مەشهەد و زاهیدان لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەسێدارە دراون.
هەروەها لە ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار شەپۆلی دەسبەسەرکردنی شارۆمەندانی کورد لە شارەکانی کەرەج، مەهاباد، بانە، سەردەشت، نەغەدە، مەریوان، سەقز، تاران، سەوڵاوا و بۆکان، دەستی پێکردووە و هەروا بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە ٨٠ کەس لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون و لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی بەشێک لەو دەسبەسەرکراوانە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی جیهانی دەکا بە نیسبەت دەسبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتیان و لەسێدارەدانی شارۆمەندانی بەلوچ، لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دژکردەوەیان هەبێ و خوازیاری ئازادکردنی ئەو دەسبەسەرکراوانە بوو. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158