‌ بەرپرسی ناوەندی پەروەردەی زمانی کوردی ( ئەدەب) لە شاری بۆکان، مستەفا ئێلخانی زادە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەرکرا


سێشەممە ۷ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی مستەفا ئیلخانی زادە، نووسەر و شاعیر و بەرپرسی ناوەندی کەلتووری و فێرکاریی “ئەدەب” لە بۆکان و ناوبراویان دەستبەسەر کرد.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی مستەفا ئیلخانیزادە، ماڵەکەی و شوێنی کارەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کامپیوتێر و کەلوپەلە تایبەتەکانیدا گرتووە.
بە پێی زانیارییەکان مستەفا ئیلخانیزادە بە تۆمەتی بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی یادی دووی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد، لە ناو ئۆفیسی ناوەندی “ئەدەب” دەستبەسەر کراوە.
ئەو نووسەرە کوردە لە پاش دەستبەسەر کرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەر دەست دا نیە.https://t.me/xoragre http://www.xoragri.co