دەسبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سەقز و بۆکان

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتی دیکە لە شارەکانی سەقز و بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ڕۆژی یەک شەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز بەناوی بابەک بابایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە هامان شێوە لە ڕۆژانی ڕابردوو هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی ئالی کەند سەر بە بۆکان بەناوی سەردار محەممەدپوور کوڕی خەبات لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دانییە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158