دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی دیکه لە سەقز و سـنە

٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەفشین ئیلاهی خەڵکی سەقز و جەمیل ئەحمەدیان خەڵکی شاری ســنه لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی زانیارییەکان، ئەفشین ئیلاهی لە بەشی مادەی خۆراکی کومپانیاییەک بە ناوی “نووشین” لە شاری سەقز کار دەکات.
ناوبراو بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەکان دواتر ماڵەکەی دەپشکنن و هەندێ کەلوو‌پەلی تایبەتی دەستبەسەردا دەگرن و لە گەڵ خۆیانی دەبەن.

هەمان ڕۆژ واتە ٤ی ڕێبەندان لە شاری ســنە هاووڵاتییەک بە ناوی جەمیل ئەحمەدیان ـ،لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.

ناوبراویش بە هەمان شێوەی دەستبەسەر کراوانی پیشوو بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەست بەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158