ئیبراهیم عیساپوور دوای نیزیک بە ١٠ ساڵ لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندان، “ئیبراهیم عیساپوور”، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی سەردەشت، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو زیندانییە سیاسیە، پاش تێپەڕاندنی ٩ ساڵ و ٨ مانگ لە ماوەی زیندانیبوونەکەی، لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوە.

ئیبراهیم عیساپوور، ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرا و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩١، لە دۆسیەیەکی هاوبەش لەگەڵ “سیروان نژاویـ”ـدا، زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراو، لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە سەرۆکایەتی دادوەر “جەوادی‌کیا”، بە تۆمەتی “محاربە لە ڕێگەی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی “حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو.

ئیبراهیم عیساپوور، ١٢ی بانەمەڕی ١٣٩٢ی هەتاوی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا و حوکمی ئێعدامەکەی ساڵی ١٣٩٤، لە دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشێندرایەوە و پاش دادگاییکردنی دووبارەی لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بۆ ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158