ئەکبەر گەوێڵی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: ئەکبەر گەوێلی هاووڵاتیی خەڵکی سنە، کە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕێژیم سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ئەکبەر گەوێڵی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرا.
ناوبراو ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران بۆ سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا و پاش سێ حەوتوو بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەکبەر گەوێڵی دواجار ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٩٩، لەلایەن دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیم بە ٢ ساڵ بەندکران حوکم درا. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251