خۆڕاگری : دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ” سالار و سامان غەزالی”، خەڵکی شاری مەهاباد،هەر کام بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر “جەواد غوڵامی” مەحکووم کران.
ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە کە برای یەکترن، بە “هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات و ئەڕێگای ئەندامەتی لە یەکێک لەحیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کراون و ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار دەرچوونی ئەو حوکمە لە لایەن دادگا بە ناوبراوان ڕاگەیەندراوە.
دادگایی ئەو دوو برایە، لە نێوەڕاستی مانگی بەفرانبار لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بەڕێوە چووبوو.
سامان غەزاڵی خوێندکاری کارناسی باڵای کۆمەڵناسی زانکۆی بروجێرد و براکەی سالار غەزاڵی دەرچووی کارناسوی باڵای شیمی لە زانکۆی ڕازی کرماشان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر کران. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251