هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەهاباد دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاره دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سۆران محەمەدی لەرێگای تەلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کراواوە و هەر لەوێ دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، دەستبەسەر کرانی سۆران محەمەدی لەپەیوەندی لەگەڵ دەستبەسەر کردنەکانی چەند ڕۆژ پێشی ئەو شارە دا بووە و دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوەتەوە.

حەوتووی ڕابردوو لانیکەم ٩ هاووڵاتیی دیکە لەمەهاباد دەستبەسەر کران و هاوکات خوێندکارێکی خەڵکی ئەو شارەش لە کەرەج دەستبەسەر کرابوو.
بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە ژمارەی دەستبەسەر کراوانی حەوتووی ڕابردووی شاری مەهاباد بۆ ١٠کەس بەرزبوویەوە :


١-دەریا تاڵەبانی ٢-فەرزاد سامانی ٣- شەپۆل خزری ٤- سۆران حوسێن زادە ٥- سالار ڕەهوی ٦ئیمان عەبدی ٧-ئەفشین مام ئەحمەدی ٨- سیروان نووری ٩-حوسێن عەبدی ١٠سۆران محەمەدی
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251