‌ دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی کورد لە سەوڵاوا

خۆراگری : لە درێژەی شەپۆلی دەستەبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سلێن”ی سەر بە شاری سەوڵاوای پارێزگای سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە کە ناویان “ئەکرەم ئەدوایی” تەمەن ٣١ ساڵ و “سیامەک ئەدوایی” تەمەن ٢٤ ساڵە، لە کاتی دەستبەسەر کرانیاندا کەوتنە بەر لێدان و توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکان.

بە پێی زانیارییەکانن ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513