خۆڕاگری: لە درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لانی کەم سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەریوان لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێڕانەوە دەستبەسەر کراون .
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەڵیان کوتاوەتەوە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی مەریوان بە ناوی “جەبار پیرووزی” و دەستبەسەریان کردووە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەبار پیرووزی لە پاش دەستبەسەر کرانی گوازراوەتەوە بۆ سنە بەڵام شوێنی ڕاگیرانی ئاشکرا نەکراوە.
هەر ئەم ڕۆژە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو شارە بە ناوی “کارۆ عەلیداد”ی بانگ کردووە و پاش چەند کاتژمێر لێپێچینەوە، بە وەرگرتنی بەڵێننامە ئازادیان کردووە.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانبار ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “سەلمان ئەدوایی” و دەستبەسەریان کردووە.
بە پێی زانیارییەکان سەلمان ئەدوایی خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوانە و لە سنووری باشماخ کاسبکارە. ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە درێژەی دەست بەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد ژمارەی دەست بەسەر کراوان لە مەریوان گەیشتە ٧ کەس کە چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەریوانی بە ناوەکانی زانیاری موعتەمیدی، کاروان مینوویی، دانا سەمەدی و سیروان کەریمزادە، هەوالی دەست بەسەر کردنیان پێشتر بڵاو کرابووەەوە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513