بە ئاشکرا بوونی ناوی هاووڵاتییەکی دیکە کە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتی ئێران لە مەهاباد دەستبەسەر کراون ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە ٧ کەس

خۆڕاگری: ۆژی شەممە ٢٠ بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لانیکەم حەوت هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە. کەپێشتر ناسنامەی شەش کەس لەو دەستبەسەر کراوانەی لە لایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بڵاو کرابووە.

بە پێی زانیارییەکان لە مەهاباد ، لەو ڕۆژەدا لاوێکی ٢١ ساڵە بە ناوی “سۆران حسێن زادە”کە لە چالاکانی مەدەنییە و لە بواری شانۆی شاری مەهابادە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو شەش هاووڵاتیی کە پێشتر ناوەکانیان بڵاوکرابووە، بە ناوەکانی دەریا تاڵەبانی، شەپۆل خزری، سالاری ڕەهەوی، ئەفشین مام ئەحمەدی، سیروان نووری و ئیمانی عەبدیی بڵاو کردبووە کە هەموویان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مهابادەوە دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەمالەی ئەو هاووڵاتییە دەست بەسەر کراوانە تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵییان هیچ زانیارییک لەبەر دەست دا نییە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513