بە دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەکی سنەیی

خۆڕاگری: بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستمان گەیشتووە ، شەممە ٢٠ بەفرانباری١٣٩٩ی هەتاوی ، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی ئارام یوسفی تەمەن ۳۰ ساڵ و کوری مەحەمەد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەرکراوە.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاوڵاتییە لە کاتی ڕۆیشتن لە ماڵی خوی لە کاتی شوفێری کردن بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە سنە دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تومەتەی خراوەتە پاڵی هیچ زانیاریک لە بەردەست دا نیە.

جێگای ئاماژەیە، کە بە دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە، ژمارەی دەستبەسەررکراوەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە ۲۵ کەس. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513