سەید ئەحمەد سەبری دوای ٧ مانگ بەندکران هێشتا چارەنووسی نادیارە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ دەستبەسەر کراوە هێشتا بە بێ ئەوەی چارەنووسی ڕوون بکرێتەوە لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیراوە.

سەید ئەحمەد سەبری، خەڵکی شارەدێی پەسوێ سەر بە پیرانشار دوای نزیکەی ٧ مانگ بەندکران هێشتا لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیراوە و بە شێوەی کاتی مافی ئازادی پێ نەدراوە.

هەرچەند پاییزی ئەمساڵ ناوبراو دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە، بەڵام نزیکەی چوار مانگە دەزگای دادوەریی ڕێگری دەکات لە ئازادی کاتی ناوبراو لە ڕێگای دانانی بارمتە و ئەو مافەی لێ زەوت کراوە. ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەمەی ٩٨، هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی سەید “ئەحمەد سەبری” لەگەڵ باوکی دەسبەسەریان کردن و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە “سەید مستەفا ” ئازاد کرا، بەڵام کوڕەکەی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ کرا.

ئەو هاووڵاتیییە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردبوو. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513