ئومید مەعرووف بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا

هاووڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان بە ناوی “ئومید مەعرووف” خەڵکی گوندی “ئاڵیاوێ”ی شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، لە هێرشێك بۆ سەر ماڵی ”ئومید مەعرووف” و لە لایەن هێزە ئەمنییەكان دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەكان” دەسبەسەر کردبوو. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513