دەست بەسەر کردنی هاووڵاتیکی کورد لە شار مەهاباد

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”شەپۆل خزرپوور“ و دەستبەسەریان کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە ڕایگەیاندکە شەپۆل خزرپوور بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە نادیارە و هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513