سزای بەندکرانی پێنج بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی لە بەندیخانەی ورمێ کەم کرایەوە

خۆڕاگری : پێنج بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کە لە بەندیخانەی ورمێ لە پاش ئەوەی مانگی ڕابردوو بەشێکیان مانیان لە خواردن گرت، سزاکەیان کەم کرایەوە.

بە پیی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش ئەوەی بەندکراوانی بەندی سیاسیی بەندیخانەی ورمێ، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە جێبەجێ نەکرانی یاسای داشکانی سزای بەندکران لەو بەندیخانەیە، بۆ ماوەی ڕۆژێک مانیان لە خواردن گرت، سزای ژمارەیەک لە بەندکراوانی سیاسی و مەزهەب بەندیخانەی ورمێ کەم کرایەوە.

بە پێی زانیاریەکان ئەو، چوار بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کە سزاکەیان کەم کراوەتەوە بریتین لە:

١- حەسەن ڕەستگار مەجد، سزاکەی لە ١٥ ساڵەوە بۆ ١٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە.
٢- خەسرەو زەرستان، سزاکەی لە ١٦ ساڵەوە بۆ ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکران کەم کراوەتەوە.
٣- ئیبراهیم عیساپوور، سزاکەی لە ١١ ساڵەوە بۆ ١٠ ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.
٤- سابیر(ڕەهبەر) کەمانی، سزاکەی لە ٣ ساڵ و ٩ مانگەوە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.
٥- کامران کەمانی، سزاکەی لە سێ ساڵ و ٩ مانگەوە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513