خۆڕاگری: دوو برای خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی”کەریم مەحموودی و ئومێد مەحموودی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوازران.
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزێکی ئیتلاعات هێرش دەکەنە سەر ماڵی دوو برای ناسراوی شاری بانە بەناوەکانی “کەریم مەحموودی و ئومێد مەحموودی”، دوای دەسبەسەر کردنیان بۆ شوێنێکی نادیاریان دەگوازنەوە.
بە پێی زانیاریەکان هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی وقەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاوڵاتییە و پشکنیویانن و دەستبەسەریان کردوون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی بەڕێزان کەریم و ئومید مەحموودی ئاشکرا نەکراوە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513