ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاوڵاتیی خەڵکی شنۆ


خؤڕاگری: دوو هاوولاتیی خەڵکی شنۆ زیاتر لە سێ حەوتوویە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیراون.
بە پێی هەواڵی چاونیوز، لە بەردەامیی دەسبەسەرکردنەکان لە شارەکانی کوردستان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “کەماڵ قۆیتاسی” خەڵکی گوندی چەشمەگۆل، و “ڕەحمان یوسفی”خەڵکی گوندی سەوجە، لە پاش دەسبەسەر کردنیان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری شنۆ بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراونەوە و لەو ماوەیەدا تەنیا یەکجار توانیویانە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە بگرن و لە دەست‌پێڕاگەیشتن بە پارێزەر و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێ‌بەش کراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513