‌هاووڵاتیکی خەڵکی سەقز کە سەزای ٢ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپا بوو سەزاکەی بۆ ١٨ مانگ کەم کرایەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە لە مانگی خەزەڵوەردا لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. حوکمی ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیریی ئەو هاووڵاتییە کورد بە ناوی “عیرفان مورتزایی” تەمەن ٢٢ ساڵ کوری عیزەتوڵڵا خەڵکی شاری سەقز، پاش ناڕەزایەتی دەرنەبڕین بە حوکمی دادگا، ئەو حوکمە بۆ ١٨ مانگ زیندانیی تەعزیریی بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکردنی پێشووی کەم کرایەوە.

عیرفان مورتەزایی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر ی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بە تومەتی هاوکاری وئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر و پاش چوار ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513