مەترسی لە سێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی ئەهواز


چارەنووسی بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی ئەهواز کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو ناڕوونە و ئەگەری جێبەجێکردنی سزای سێدارەکەی بە شێوەیەکیی شاراوە لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە لە ئارادایە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، بەندکراوی سیاسی” جاسم حەیدەری” لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لە شوێنە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی “شیبان”ی ئەهواز گوازراوەتەوە بۆ شوینێکی نادیار.
شایانی باسە کە ئەم گواستنەوە لە ناکاوەی ئەم بەندکراوە سیاسییە و وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی دەزگای قەزایی و بەندیخانەی شیبان لە ئەهواز بە بنەماڵەی ناوبراو و هەروەها ڕابردووی ڕێژیمی ئێران لە سەرکوت و سێدارەدانی چالاکانی سیاسیی و مەدەنیی ئەهواز و لە سێدارەدانی لە ناکاوی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی لە لایەن ڕیژیمی ئێرانەوە، نیگەرانییەکان و مەترسیی ئەگەری لە سێدارەدانی لە ناکاوی ناوبراوی زۆر کردووە.
جاسم لە ساڵی ٩٦ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی” هاوکاریی لە گەڵ گرووپێکی دژبەری رێژیم” و شەڕی چەکداری بە دژی ڕێژیم دەسبەسەر کرا بوو و لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەهوازەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا بوو کە دادگای باڵای ڕێژیمی ئێران، لە مانگی ڕابردوودا سزای سێدارەی” جاسم حەیدەری” پشتڕاست کردۆتەوە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513