بەندکراوێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: دەسبەسەرکراوێکی خەڵکی پیرانشار بەناوی جەعفەر حەسەنزادە بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی سپا ئازاد کرا.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتیکی خەڵکی ئاوایی سەروکانی سەر بە پیرانشار بەناوی جەعفەر حەسەنزادە دوای زیاتر لە پێنج مانگ ڕاگرتن و لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی ی ١٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، دوای دەست بە سەر کرانی لە لایەنی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە ڕووبەڕووی ئازار ئەشکەنجەیەکی زۆر دەبیتەوە کە دەبێتە هۆی تووش بوون بە جەڵتەی مێشک و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513