کەم کردنەوەی سەزای بەند کرانی دوو هاووڵاتی لە ورمێ

خۆڕاگری: سزای بەندکرانی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکیورمێ کە خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، کەم کرایەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سزای بەندکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ”ئەنبێ“ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بە ناوەکانی سەفەر نووری و فەرهاد نووری لەلایەن لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ وە لە پێنج ساڵ بەندکرانەوە هەر کامەیان بۆ یەک ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

خەرمانانی ئەمساڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت هەر کامەیان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو.