حوکمی ١٠ ساڵ بەند کران بۆ دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی پیرانشار


دوو هاووڵاتییە بەناوەکانی عومەر خاکزاد و عەبباس سدیقی خەڵکی ئاوایی شێلم جاڕان سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن دادگای ئەو شارەوە هەرکام بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران. عومەر خاکزاد ڕۆژی یەک شەممە ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ی دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ کرابوو کە دوای لێپرسینەوەیەکی دوورودرێژ بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

عەبباس سدیقی ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانە مەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە گیرابوو و بۆ گرتنگەیەک لە ورمێ گوازرابۆوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپاوە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513