عەبدولحەمید میربەلووچ زەهی، لە زیندانی زاهیدان ئێعدام کرا


خۆڕاگری : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٦ی بەفرانبار، “عەبدولحەمید میربەلووچ زەهی” تەمەن ٣٠ کوڕی داد ڕەحیم، ناسراو بە “ئۆوویس” ئەندامی ڕێکخراوی جەیشولعەدل، لە زیندانی زاهیدان ئێعدام کرا.

ناوەندەیی میدیایی هێزی قەزاییە هەواڵی ئێعدامکردنی ئەو ئەندامەی “جەیشولعەدلـ”ـی، پشتڕاست کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان عەبدولحەمید میربەلووچ زەهی ، ساڵ ٩٤ بە تۆمەتی کوشتنی دوو ئەندامی سپای پاسداران لە شاخەکانی “بیرک”، ئێعدام کراوە.

پاش پشتڕاست کردنەوەی حوکمی لە سێدارەدانی ئەو ئەندامەی جەیشولعەدل، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، ئەمڕۆ حوکمی لەسێدارەدانی لە زیندانی زاهیدان جێبەجێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە بەلووچە، مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات، لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی “دۆزاپ” کرا و مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلاب، بە ١٥ ساڵ زیندانیی تەعزیریی مەحکووم و پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بەو حوکمە، لە دۆسییەیەکی دیکە، بە تۆمەتی “مـوحاربە” لە ڕێگای هێرش بۆ سەر پۆلیس، بە ئێعدام مەحکووم کرا. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513