بەندکراوێکی سیاسیی کورد حوکمی دوو جار لەسێدارەدانی بەسەر دا سەپا

خۆڕاگری: شاکر بێهرووزی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ورمێ کە پێشترحوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە دادگایەکی دیکەدا جارێکی تر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.
شاکر بێهرووزی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی” ورمێ” کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە، لە لایەن دادگای تاوانەکانی ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران حوکمی دووجار سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

دانیشتنی دادگای ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، بەڕێوە چووە و ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانبار بە فەرمیی حوکمەکەی پێڕاگەیەندراوە
سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر ناوبراو لە کاتێکدایە کە، ئەو هاووڵاتییە کوردە خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر “شەیخلوو” بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران” بە ئیعدام حوکم درا.
سەرچاوەیەکی نیزیک لە بنەماڵەی بێهرووزی لەوبارەوە ڕاگەیاندووە کە، شاکر ماوەی یەک ساڵ و ٩ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ئیداری ئیتلاعات لەژێر ئەشکەنجەدا بووە و ناچاریان کردووە دان بە تاوانێک دا بنێ کە نەیکردووە. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513