پێنج هاووڵاتیی لە سەقز و هاووڵاتییەک لە جوانڕۆ حوکمی بەندکرانیان بە سەرداسەپا

خۆڕاگری: پێنج هاووڵاتیی سەقزیی کە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون، و کەسێکی خەڵکی جوانڕۆ، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی چالاکیی بۆ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم دەسبەر و ئەو حوکمەیان بە سەرداسەپاوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “سالار خان‌ئەحمەدی” لەلایەن دادگای شۆڕشی پاوە، سزای ١٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێراوی بەسەردا سەپا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە بە تۆمەتی ئەندام بوونی ناوبراو لە حیزبێکی کوردستانیی دژبەری ڕێژیم بووە و پارێزەری ئەو هاووڵاتییە کوردە بەرانبەر بە بڕیاری دادگا ناڕەزایی دەربڕیوە و پەروەندەکەی گوازراوەتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرماشان. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513