ئازاد بوونی یاسین کەنعانی زیندانی سیاسی کورد دوای تەواو بوونی حوکمەکەی.

خۆڕاگری: یاسین کەنعانی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی ٢٣ مانگ بەندکران، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شاره ئازاد کرا.

بەپێی زانیاریەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، یاسین کەنعانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی ٢٣ مانگ لە ٢ساڵ حوکمی بە سەر دا سەپێنراوی لە بەندیخانە شاری سەقز ئازاد بووە.

یاسین کەنعانی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی ”عادڵ حوسێن زادە“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و دوای مانگێک بە بارمتە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژ بەر حکوومەت بە ٢ ساڵ بەند کران حوکم دەدرێ. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513