به‌پێی زانیارییه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی به‌فرانبار ١٣٩٩ی هەتاوی مسته‌فا سه‌بزی، زیندانیی سیاسیی كورد، به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبەر بە پێشێلكارییەکانی دادوه‌ری چاو‌دێر و به‌رپرسانی زیندانی ورمێ کە داواكاریی ناوبراویان بۆ وەرگرتنی مورەخەسی ڕەت کردۆتەوە، مانی لە خواردن گرت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌م زیندانییه سیاسییه، له ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابه‌دوای گیانله‌ده‌ستدانی برا کەی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه و داواكاریی ئه‌م زیندانیه سیاسییه بۆ به‌شداربوون له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی براكه‌یدا، دادوه‌ری چاو‌دێر بارمته‌ی یه‌ك میلیارد تمه‌نیی بۆ مورەخەسیی ناوبراو دەركردبوو. بەڵام دوای دابین کردنی ئەو بڕە پارەیە بەرپرسانی بەندیخانە و یەک لەوان دادوەری چاوەدێر ڕێگرییان کردووە لە دانی مرەخەسی بەو بەندکراوە سیاسییە.
مستەفا سەبزی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ماکۆ مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی لە یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری ئورمیە دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی دوو مانگ لە دەستبەسەرگە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە ئورمیە ڕاگیراوە.
ناوبراو پاش چەندین مانگ لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەت» حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەرداسەپا. ئەم حوکمە لەلایەن دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە وەک خۆی پەسند کرا. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513