حەوت زیندانی سیاسی کورد لە شاری شنۆبە مەرج ئازاد کران

خۆڕاگری:بەپێی هەواڵی هەواڵدەریەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩، حەوت زیندانیی سیاسی کورد خەڵکی شنۆ بەناوەکانی کورش عەزیزی، محەممەدئەمین قازی، یوسف ئەحمەدی، کامیل ئەحمەدی خانلەر، ئەبوبەکر میناپاک، مەغدید محەممەدزادە و تەییب بامروەت لە زیندانی شنۆ بە شێوەی مەرجدار ئازاد کران.

ئەو هاووڵاتییانە لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی بەجیا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی سپا بە تۆمەتی “لە گەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەت” دەست بە سەر کرابوون کە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو سێ ساڵ حوکمەی کە بەسەریان داسەپابوو ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرابوون. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513