دەسبەسەرکراوێکی کورد دوای لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گوازرایەوە.

دەسبەسەرکراوێکی کورد دوای لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گوازرایەوە.

خۆڕگری: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی شاوانێ سەربە شاری شنۆ بەناوی جەمشید حەمیدی ناسراو بە مەلا جەمشید، دوای ٦٤ ڕۆژ لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گوازرایەوە.

ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی دەست بە سەر کرابوو و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ گوازرابۆوە.

مەلا جەمشید لە ماوەی زیاتر لە دوومانگ ڕاگرتن و لێپرسینەوەیدا نەیتوانی بوو چاوی بە کەسوکاری خۆی بکەوێت و لە مافی بوونی پارێزەر بێ بەس کرابوو. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513