بارودۆخی نالەبارەی جەستەی زیندانییکی سیاسیی کورد لە بەندیخانە ناوەندی شاهروود

خۆڕاگری : زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی “محەممەد نوورانی‌زادە” تەمەن ٥٧ ساڵ کوڕی ڕەحیم خەڵکی بۆکان و دانیشتووی مەهاباد لە شاری شاهروود، بارودۆخی تەندروستی نالەبارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە سیاسییە پاش دوورخرانەوەی بۆ بەندیخانەی شاهروود، ڕێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، دەسبەسەر کراوە و لە زیندانی ئەو شارە دا ڕاگیراوە.
بە پێی زانیارییەکان ، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بارودۆخی جەستەیی نالەبارە و نەخۆشیی زەختی خوێنی هەیە.

محەممەد نوورانی‌زادە، ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٥، لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “دیاکۆ ڕەحمانی‌نەسەب” تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی حەسەن خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و هەتا ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ژورە تاکە کەسییەکانی ئیتلاعاتی ورمێ ، لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوون.

ئەو زیندانییە سیاسییە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٦، بە تۆمەتی “هاوکاری و ئەندامەتی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت ” لەلایەن لقی ١ی دادگای نیزامیی ١ی ورمێ، بە ٦ ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری شاهروود، مەحکووم کرابوو. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513