هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامیاران کە مانگی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی زانیارییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا “ڕۆستەم ئیبراهیمی” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “تەختی زەنگی” سەر بە شاری کامیاران، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت ئەم سزایەی بەسەردا سەپاوە.

ڕۆستەم ئیبراهیمی سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش بیست ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513