خۆڕاگری: سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٩ی هەتاوی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد سه‌كینه په‌روانه، به هۆكاری نادیار له به‌ندیخانه‌ی قۆچان گوازترایه‌وه بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی مه‌شهه‌د و دواتریش ڕه‌وانه‌ی قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌م شاره كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان؛ ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه به هۆكارێكی نادیار له به‌ندیخانه‌ی قۆچانەوە گواستراوه‌ته‌وه بۆ یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منییه‌كانی شاری مه‌شهه‌د و سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەز براوەتە بەندی قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئەو شارە.
٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی سەکینە پەروانە بەندکراوی سیاسی خەڵکی پارێزگای خۆراسانی رەزەوی، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی تارانەوە حوکمی پێنج ساڵ بەندکران و بێبەری کردن لە ئەندامیەتی رێکخراوە سیاسیەکان بۆ ماوەی دوو ساڵی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو حوکمە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەر کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات بە سەر سەکینەدا سەپێندراوە. سەکینە پەروانە تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین تاران ڕاگیرابوو. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513