هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دەست بەسەر دەکەن

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی رەحمان یوسفی خەڵکی ئاوای سەوجە و کەماڵ قویتاس خەڵکی ئاوای چەشمەگۆل لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەست بە سەر دەکرێن و بۆ شوێنێکی نەدیار گوازراونەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی هاوکاری و چالاکیی بۆ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراون سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513