دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە مەریوان

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی “نێ “ی سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە کە ماوەیەک پێش لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، “خیرەت پەروازە” خەڵکی شارەدێی نێ، سەر بە شاری مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
ناوبراو ماوەیەک پێش لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی، حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.
“خیرەت پەروازە” تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٩٩، دوای بانگ‌کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەسبەسەر و کۆتایی مانگی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی هەتا ڕۆژی دنیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.