توێژەرێکی کورد کە هاووڵاتیی ئێرانی بریتانیاییە سەزای بەند کرانی بە سەر دا سەپا.

خۆڕاگری: کامیل ئەحمەدی، توێژەری کورد و هاووڵاتیی ئێرانی بریتانیایی کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، کامیل ئەحمەدی نووسەر و لێکۆڵەری کورد لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی ”هاوکاری وڵاتێکی دژبەر“ حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ڕەئیسیان، پاریزەری ئەحمەدی لە تویتەری خۆی ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و کامیل ئەحمەدیش لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی نووسیویە کە ئامانجی ئەم حوکمە ڕێگری کردنە لە پەیوەندی من لەگەل کۆمەڵگا بە مەبەستی ڕاگیرانی توێژینەوەکانم لە بارەی کمینەکانەوە.

کامیل ئەحمەدی رۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر و پاش ١٠٠ ڕۆژ بەندکران بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو لە ماوەی ئەو ١٠٠ ڕۆژەدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

کامیل ئەحمەدی، توێژەری کوردی خەڵکی شاری نەغەدە و هاوکات هاووڵاتی وڵاتی بریتانیایە کە ئێستا لە چوارچێوەی چالاکیی مرۆڤناسی و بواری کۆمەڵایەتی و بوارەکانی پەیوەندیدار بە فەرهەنگی ناوچەیی، کۆچبەری، منداڵان و ژنان، مافی کەمینە نەتەوەییەکان پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات و لە بواری ڕاگەیاندنیشدا پێشینە و ئەزموونی زۆری هەیە. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513